ناڕەزایی دەربڕین بەگەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی دزفول تێهەڵچوونی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گردبوونەوەی کۆمەڵێک لەخەڵک لەبەرانبەر قایمقامەتی شاری دزفول لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بەهەڵکەنتنی کاناڵی ئاو وگواستنەوەی ئاوی ڕووبارەکە بۆجاری سێیەم گردبوونەوە.ڕێژەی ئەو حەشیمەتەی کۆببوونەوە نێزیک بە ۱۵۰ کەس دەبوون کەلەشاری ئەندیمشک لەبەرانبەر قایمقامیەتی کۆببوونەوە و ڕووبەڕووی پەلامار وهێرشی هێزە ئینتزامییەکان بوونەوە وتێهەڵچوون هاتە ئاراوە.
قایمقامەتی دزفول لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند بەگواستنەوەی ئاو لەڕووباری (دێز) بۆشاری ئەندیمێشک ،پاش بەدواداچوونە ئەنجام گرتووەکان ئەم گەڵاڵەیە نە بایەخێکی هەیە ونە پەسەند کراوە.وهەروەها گوتی خەڵک ناڕەزایەتیان هەیە کەبۆچی شاری ئەندیمێشک دەیهەوێ لەڕێی کاناڵەوە ئاو لەدێزفولەوە بگوازێتەوە بۆئەوشارە.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی بەلێدانی بەنداو وگۆڕینی ئاراستەی ڕووبارەکان بەشێوەی ناستاندارد وناشارەزایانە هەموو دۆخ وکەش وهەوا وژینگەی مرۆیی وئاژەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە بن مەترسییەوە وزۆربەی ئاوەکانی ئەم بەشە لەجوگرافیای سیاسی ئێرانی گواستۆتەوە بۆ شار وپارێزگاکانی ناوەند وهەموو ئاقاڕی کوردستانی تووشی وشکساڵی وبێ ئاوی کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان