کوژرانی ژنێکی کورد لە ئاڵمان

شیلان حەسەن ،تەمەن 21 ساڵ ، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی ئەندازیاریی ، کچە کوردێکی ئێزدی دانیشتووی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا  بە هۆی پابەند نەبوون بە یاساکانی ئاینەکەی و ڕازی نەبوون بە هاوسەرگیری خزمایەتی ،دوێنێ، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە بە دەستی ئامۆزاکەی کووژرا.

یاساکانی ئاینی ئێزدی واجبی هاوسەرگیری خزمایەتی کردووە، قەدەغەی هەوسەرگیری لەگەڵ نا ئێزیدیشی کردووە و هەروەها لە نێوان سێ کاستە جیاوازەکانیش ، کە شێخەکان و میرەکان و موریدەکانن ، هاوسەرگیری قەدەغەیە ، بۆ ئەمەش سزای کوشتنی داناوە .

ناوبراو ساڵی پار، بە بێ ڕەزامەندی خۆی بۆ ئامۆزاکەی نیشانکرابوو ، لەو ماوەیەشدا دا تا ئێستا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی داوە ،بەڵام لەلایەن ئامۆزا و مامەکەیەوە بە توندی داواکاریەکەی ڕەتکرابۆوە.
دوای ئەوەی دوێنێ بە تەواوی بڕیاڕی هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیریەکەی دابوو ، لە لایەن ئامۆزاکەی بە دەمانچە هێرشی کرایە سەر ، بە سێ گولە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

ژن کووشتن لەسەر نامووس و پابەند نەبوون بە یاسا کۆمەڵایەتیەکان ،دیاردەیەکە کە لە رۆژهەڵاتی ناوین و  وڵاتانی ئیسلامی رۆژانە گیانی ژنان دەستێنێت، لە کوردستانیش ئەو دیاردە دژە ژنە و نێگەتیڤە سات نا ساتقوربانی دەگرێت.

لەناو کوردانی سەر بە ئایینی ئێزدیش  دا ئەم دیاردەیە هەیە و بەداخەوە ناوە ناوە گوێ بیستی هەواڵی کوشتن لەسەر ناموس دەبیین.
.