ڕێگاوبانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندی کارەساتی هاتوچوون و زەرەر و زیان بۆ گەل و سروشت ڕوو لە زیاد بوونە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۱۷ گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی تانکرێکی نەفت‌هەڵگر لە ڕێگای سنە – مەریوان ورگێڕا کە ئەم ڕووداوە زەرەری گیانی نەبوە بەڵام نەفتی ئەم تانکرە بوە بە هۆی زەرەر و زیان بۆ سرووشتی ئەو شوێنە .

وەرگێڕانی تانکرگەلی نەف‌هەڵگر لە ڕێگای مەریوان – سنە بوە بە مژارێکی ئاسایی و دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین کەڕەت لەم ڕێگایەدا کارەساتەی بەم شێوەیە ڕووداوە کە لە زۆر یەک لەو ڕووداوانە ئاگر کەوتوەتەوە و بوە بە هۆکاری گیان‌لە دەستدانی شارۆمەندان و هەر وەها بە هۆ نەفتی ڕژاوی ئم تانکرانەوە زەرەری جیددی بەر سرووشتی ئەو ڕدگایە کەوتوە .

جێگای ئاماژەیە کە ڕێگای مەریوان- سنە لە پاش ساڵی ۲۰۰۳ ڕێگای سەرەکی هاتوچووی نەفتی باشووری کوردستانە کە لەو ڕێگایەوە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕەوانەی باشووری ئێران دەکرێت .

ئەمە لە حاڵدکدایە کە سەرەڕای گرنگی ڕێگای مەریوان -سنە لە بوواری ئابوریەوە و داهاتی ئەو ڕێگایە بەڵام لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ هەوڵێک بۆ نۆژەنکڕدنەوە و پەرە پێدانی ئەو ڕێگایانە نادرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان