لە بەندخانەی ورمێ زیندانیەک لە سێدارە درا

بەندکراوێک لە گرتوخانەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە دوێنێ ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کرابو و ئەمڕۆ ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ لە سێدارە درا.

بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ بەر بەیانی دوێنێ دووشەممە ۱٦گەلاوێژ “ئیبراهیم ئارێسی ” خەڵکی “میراوای” بۆکان کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە بەندی ٤ ی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ڕاگیرابوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕەوانە کرابو. ئەمڕۆ ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹٦هەتاوی ئێعدام کرا. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا پێنج بەندکراوبە تۆمەتی پەیوندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی دەست ئەنقەز لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە دراون.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە تا ئێستا هەواڵی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامی ئەم زیندانیانە لە لایەن ڕاگەیاندنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕانەگەیاندراوە. جێگای سەرنجە لە حەوتووی ڕابردووداسازمانی لێبردووی نێونەتەوەیی بە ئاماژە بە پڕۆژەی کەم کردنەوەی سزایی سێدارە بۆ قاچاقبەرانی مادە هۆشبەرەکان لە پارلمانی ئێراندا ، داخوازی ئەوە بوو کە نوێنەرانی پارلمانی سزای سێدارە بۆ تاوانبارانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە یەکجاری هەڵوەشێننەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان