دووکەس لە ون بووەکانی هەڵەبجە دوای ۲۸ ساڵ بە بنەماڵەکانیان شاد بوونەوە

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۲٦رەشەمەی ۱۳۹٤هەتاوی کچ وکوڕیک کە ۲۸ساڵ لەمەوپێش لە باشووری کوردستان بە هۆی کیمیا بارانی هەڵەبجە بە فەرمانی سەدام حسین برا بوون بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بە بنەمالەکانیان شاد بوونەوە.

ئالان”بەرزان جەعفەری”وچیا”ئەعزەم مووسەویان”ئەو دوومناڵەن والە ساڵی۱۳٦٦ لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون  لە بنەماڵەکانیان دابڕان بە ساڵان لە لایەن دوو بنەماڵەی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخێو کران.

ئالان وچیا لە کیمیا بارانی هەڵەبجە هەموو کەسە نزیکە کانیان لەدەست دەدەن و بۆ بینینی دایک وباوکیان ناچار گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە لە ئامێز دەگرن.

بنەماڵەی ئالان هەموو مردوون وئەمڕۆ لەگەڕانەوەی بۆ هەڵەبجە خۆی دەخاتە ئامێزی خاڵ،مام،وپوور ومنداڵەکانیانەوە.
چیاش لە کاتێکدا دەگەڕێتەوە کە دەزانێت هەموو بنەماڵەی لەدەست داوەو ەنیا خوشکێکی بۆماوەتەوە کە لەباوشی بگرێت.

دانیشتوانی شاری هەڵەبجە لە نێوان شەڕی ئێران وعێراق لە ۱٦تا۱۷ مارسی ساڵی۱۹۸۸کیمیاباران کران وتەنیا لە چەند چرکەدا ۵٠٠٠کەسی بێتاوان گیانیان لەدەست دا.ئەم کیمیا بارانە هاو کات بوو لەگەڵ پرۆسەی ئەنفال(ئەنفال ئەو عەمەلیاتە بوو کە رژیمی بەعسی عێراق ۱۸۲هەزار پیر وژن ومنداڵی کوردی لە ناوچە کوردیەکان کوشت وزینەبەچاڵ کرد)

وێنه‌ی چیا و چنووری خۆشكی
kmmk....چیا وخواهرش..

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
16.03.2016