بەدانانی بارمتە ژنە چالاکی خەڵکی سەقز ئازادکـــــــــرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “فاتمە ئەڵماسی” مامۆستای خانەنشینی فێرکردن و بارهێنانی شاری سەقـــز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە مانگی گەلاوێژی ئەوساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پاش پشکنینی ماڵ و شتومەکە تایبەتییەکانی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو بە دانانی بارمتەی ماڵییەوە، بەشێوەی کاتی ئازادکــــــرا.

“فاتمە ئەڵماسی” کەهەتا ئێستا لە چەندین دانیشتنی سەندیکای پیشەیی مامۆستایان دا بەشداری کردووە، مانگێک لەمەوبەر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کـــــــرابوو.

زانراوە کە ئەو مامۆستا خانەنشینەی سەقـــز، لەپاش تێپەڕبوونی ۵ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بەدانانی بارمتەی ۲۵۰میلیۆن تمەنی، بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کـــــــراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە هەر لەوچوارچێوەیەدا و لە ڕووداوێکی جیاوازدا، “ئەبووبەکر مەولانیا” خەڵکی شاری “سەردەشت” لەپاش تێپەڕبوونی ۲/۵ مانگ لە بێسەر و شوێن بوون و ئەشکەنجەکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری “ماکـــــۆ” وە لە مانگی گەلاوێژی ئەوساڵ دا ئازادکـــــــــــــرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان