ئاگرکەوتنەوە خەساری گەیاندە ۱۰۰هێکتار لەدارستانەکانی مارمیشووی ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژی ڕابردوو ۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، ئاگر لە بەشێک لەدارستانەکانی ناوچەی مارمیشووی سەربە پارێزگای ورمێ بەربو کە بەهۆی سوتانی پترلە۱۰۰هێکتار.

بەگوێرەی هەواڵەکە وبەپێی ووتەکانی بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکای ئەم پارێزگایە : کێشەی سنووری و ئەوناوچانەی پڕ مین وهاوەنی نەتەقاوەن،نەبوونی باڵەفڕە ،ڕەوتی کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوەی هێور کردۆتەوە.

ناوچەی مارمیشوو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،تەژییە لەهەمە چەشنەی ناوازەی داروگیا وگیانلەبەر. ڕاپۆرتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لەدرێژەی ئاگرکەوتنەوەی بەردەوام و زنجیرەییەکانە دەکات لەلێڕەوار و دارستانی ڕازاوەی زاگرۆس.

لە دوو ڕۆژی دەسپێکی حەوتوو لانیکەم ۵ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەپارێزگاکانی سنە و ورمێ وکرماشان هاتۆتە ئاراوە وبەردەوامی ئەم دۆخە بووە بەهۆی دڵگرانی کۆمەڵگا وهۆگرانی ژینگە وهەرلەم پێوەندییەدا چالاکانی ژینگە لەڕۆژی هەینی۶ی گەلاوێژ دەستیان دایە جموجۆڵێکی ناڕەزایی دەربڕین لەدارستانەکانی زاگرۆس ودڵگەرانی خۆیان لەودۆخ وقەیرانە هەنووکەییەی داڕستانەکانی زاگرۆس وڕاگرتنی ئاگرکەوتنەوەکان دەربڕی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان