سێهەمین ڕۆژی گردبوونەوە ومانگرتنی کرێکارانی” نەیشەکەری حەوت تەپە” لە ناڕەزایی دژبە دەسبەسەری هاوکارانیان

ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی کرێکارانی “نەیشەکەری حەوت تەپە” ی شاری شووش ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێهەمین ڕۆژی مانگرتن وگردبوونەوەی خۆیان لەسەرداواکاریان بۆئازادی هاوکارە دەسبەسەرکراوەکانیان جەختیان کردەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە لەکاتژمێر ۷ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ۵۰۰ کەس لەکرێکارانی ناڕازی ومانگرتووی نەیشەکەری حەوت تەپە لەدرێژەی ژانگرتنی سێ ڕۆژەی خۆیان لەبەرانبەر کۆمپانیاکە گردبوونەوە.

کرێکارانی مانگرتوو ڕایان گەیاند تائازادی کرێکارانی دەسبەسەرکراو درێژە بەمانگرتنەکەیان دەدەن وناچنەوە سەرکار.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ۱۵کەس لەکرێکارانی دەسبەسەرکراون وتاقمێکیش هەڕەشەی دەسبەسەریان لێکراوە.بەپێی کوتەی دادوەری دادستان بڕیاربوو ۱۵۰کەس لەکرێکاران دەسبەسەر بکرێن.ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هەوڵەی کرێکارانی بەشۆڕش ناوزەد کردووە کەبەپێی ئەوەی ئەوان ڕێگەکەیان داخستووە کەوابوو تۆمەتی ئەوان سیاسییە وشۆڕشی وئاژاوەگێڕن.ئەمە لەکاتێکدایە کەکرێکاران تەنیا داوای مافی خۆیان دەکەن.

بەپێی کوتەی کرێکاران مووچە وحەقدەستی ۶مانگی ئەوان نەدراوە،تەئمینیان نەدراوە، ئەو بڕەپارەیەی بۆجلوبەرگ تەرخان کراوە نەدراوە؛لەمانگی ڕەمەزان پسۆلەی پێداویستییە گرنگەکانیان پێداون بەڵام تەنیا لەتێک قاقەزە وبەس.گرێنتی جێبەجێکاری نییە وکرێکاران لەبری ئەوە شتێکیان وەرنەگرتووە،درووشم وقسەی کرێکاران ئەمەیە کەئێمە برسیمانە.

بەگوێرەی هەواڵەکان تاکاتی داڕشتنی ئەم بابەتە مانگرتنی کرێکاران درێژەی هەیەو ڕایان گەیاندوو تائەو دەمەی هاوکارانی بەندکراویان ئازاد نەکرێن درێژە بەمانگرتنەکەیان دەدەن.

کۆمپانیای چاند وپیشەی نەیشەکەری حەوت تەپە لەئاقاری ئاسەواری مێژوویی حەوت تەپە ولەسەر ئاسەواری بەجێماو لەشارستانییەتی ئیلام  سازکراوە.[٤] ئەم کومپانیایە لەنێزیک شاری مێژوویی شووش دانیال وپەرستگەی چغازنبیل لەناوبەری ٤۵کیلۆمەتری ڕێگەی ئەندیمشک بۆ ئەهواز لەپارێزگای خوزستان دایە.مێژووی چاندن و بەرهەمهێنان لەنەیشەکەری لەم ناوچەیە بۆڕابردوویەکی دوور دەگەڕێتەوە،بەڵام بەشێوەی فەرمی ئەم کومپانیایە کاری خۆی لەساڵی۱۳٤۰ دەستپێکرد،بەڵام لەساڵی۱۳۵٤ بەشێوەی فەرمی بەناوی کومپانیا،بووبەخاوەنی جێبەجێکردنی کاروباری کشتووکاڵی بۆبەرهەمهێنانی نەیشەکەر وهەروەها بەرهەمی پیشەی پێداویستییە پێوەندیدارەکانی تاپۆ کراوە.

لەساڵی ۱۳۹۱پڕۆژەی نوێژەنکردنەوەی وکڕینی کەرەستە میکانیکییەکانی بەمەبەستی زێدەترکردنی بەرهەمهێنانی نەیشەکەر،کەوتە ئەستۆی کومپانیای نوێکەرەوەی پیشەیی ئێرانەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان