کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی”بیتۆش”ی سەربە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “کەریم ئەحمەدخاڵە عەلی بیتۆش”ڕۆژی سێ شەممە ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەدەورووبەری لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردە ئامانج وگیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکت کەبەپێی کوتەی کۆڵبەران، ڕێدارانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشووتر ئەم کۆڵبەرەیان داوەتە بەردەسڕێژ و ناوبراوبەهۆی قوڵی برینەکەیەوە بەخێرایی گیانی لەدەستدا.

جێگەی باسە کەنوێنەری شارەکانی سەردەشت وپیرانشار لەپەڕلەمانی ئێران ئاماری کۆڵبەرانی چالاکێکە سەرقاڵی پیشەی کۆڵبەرین ۶۸هەزار کەس ڕاگەیاندووە.

هەروەها پێویست بە وتنە کەسیستەمی پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی پەردەپۆش کردنی کوشتنی کۆڵبەران ،گەڵاڵەی تەئمینی کۆڵبەرانی خستۆتە ڕۆژەوەڤەوە  کەبەپێی ووتەی کارناسان وچالاکانی مەدەنی ، وەکوو سیاسەتێک  بەمەبەستی فریودانی بیروڕای گشتی وکەمڕەنگ کردنەوەی کێشەی بێکاری دەزانرێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان