عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی هەدەپە، بانگەوازی هاوڵاتیانی ئامەدی کرد کە ئەمشەو کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ماوەی پێنج خولەک چالاکی هاوارکردن و چەپڵە لێدان ئەنجام بدەن بۆ لابردنی گۆشەگیری و گەمارۆدان

بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، پارتی دیموکراتی گەلان بەردەوامە لە دووەمین ڕۆژی چالاکی “ناوەستێن، دەوەستێنین، فاشیزم دەوەستێنین” لە پارکی ئەکین جەرەنی ئامەد، بانگەوازی هاوڵاتیانیش دەکات بە هاوارکردن لەم شەوەوە بەشداری چالاکییەکان بن.

ئەمڕۆ سەرپیل کەمالبای- هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەردانی مانگرتنی بەخۆدانی پەرلەمانتارانی هەدەپەی کرد لە پارکی ئەکین جەرەنی ئامەد و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشوازی لێکرا.

پاشان عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی هەدەپە قسەیکردو بانگەوازی هاوڵاتیانی کرد، کە ئەمشەو کاتژمێر٠٩:٠٠ بۆ ماوەی پێنج خولەک چەپڵە لێبدەن و هاواربکەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سیاسەتی گۆشەگیرکردن و گەمارۆدان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.

عوسمان بایدەمیر ڕاشیگەیاند، بە دەنگی خۆمان و بە هاوارکردن پاشەکشە بەو سیاسەتانە دەکەین و کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین.

بایدەمیر لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، کە تا کاتێک گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی نەیات، ئەم چالاکیانەش بەردەوامیان دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: