بەپێی هەوالی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، چالاکی مانگرتنی بەرخۆدانی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پارکی ئەکین جەرەنی ئامەد بە دروشمی “ئێمە ناوەستین، دەوەستێنین، فاشیزم دەوەستێنین” پێی نایە دووەم ڕۆژییەوە.
بەپێی هەوالی ناوەندی رۆژنیوز، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە دوێنێوە پارکەکەیان گەمارۆداوەو ڕێگری دەکەن لە هاوڵاتیان بچنە لای پەرلەمانتاران و بەشداربن لە مانگرتنەکەیاندا، تەنانەت شەوی ڕابردوو ڕێگەیان نەدایە خەڵک بەتانی بگەیەننە دەستی ئەو پەرلەمانتارانە.
پۆلیس لەلایەکی دیکەوە هەوڵدەدا بڵاوە بەو جەماوەرە بکا وا لە دەرەوەی پارکەکە گردبوونەوە بۆ پشتگیری پەرلەمانتارەکانیان.
پەرلەمانتارانی هەدەپە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە خەو هەستان و پاش ئەوەی وەرزشیان کرد، پارکەکەیان خاوێن کردەوەو بەردەوامیان دا بە مانگرتنەکەیان.
هاوڵاتیانی دەوری پارکەکە دەڵێن، کە نەک هەفتەیەک بەڵکو ئەگەر ساڵێکیش ڕێگایان پێنەدەن بچنە ناو پارکەکەوە لەوێ دەمێننەوەو پشتگیری پەرلەمانتارەکانیان دەکەن.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان