ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردوامە

 

بە پێی هەواڵی  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ۲۹ پووشپەڕی ۱۳۹٦ لە دوو دەڤەری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای کرماشان کە یەک لەو دەڤەرانە لەوەڕگە و دارستانەکانی گوندی “هەڵتە” سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان کە لە ئاگردا دەسووتێت و لە لایەکی دیکەوە هەر لەمڕۆدا لە بەرزاییەکانی دەڤەری شاری “سەرمەست ” سەر بە شاری گێڵان غەرب ئاگری ئاگر لەوەڕگە و دارستانی ئەو ناوچەی گرتوەتەبەر و ئاگرەکە لە پەرەسەندندایە .
کە لە هەر دوو ئاگرکەوتنەوەکەدا بە پێی بە جێ نەهێنانی ئەرکی کوژاندنەوەی ئەم ئاگرانە لە لایەن ناوەندگەلی پەیوەندیداری حوکومیە ، ژینگە پارێزان و چالاکانی مەدەنی داوا لە گەل دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بگەنە شووێنی ڕووداوەکان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی ئەو ئاگرانە .

شایانی باسە کە بە تایبەت لە وەرزی گەرمدا ئاگرکەوتنەە لە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەشنێکی گوماناوی پەرە دەسێنێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرە هەواڵگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و سەرچاوەگەلی خۆجێیی هێزەکانی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستەوخۆ و یان لە ڕێگای کەسانی سەر بە سپاوە هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتانەن ، کە ڕۆژانە بە هۆی سووتانی دارستان و لەوەڕگەکانەوە بە ژێنگە و ئیکۆلۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زەرە و زیانێکی زۆر دەگات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان