گواستنەوەی دوو زیندانی لەبەندیخانەی خوڕەم ئاوا بۆژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ۲۹ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی، دوو زیندانی کە ناونیشانیان لەلایەن هەواڵنێری هێراناوە پارێزراوە وخەڵکی کوهدەشت وئەلی گودەرزن ولەبەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئێعدام مەحکووم کراون بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان گوازراونەتەوە بۆژووری تاکەکەسی.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو بەندکراوە بەتۆمەتی گواستنەوە و پێبوونی مادە هۆشبەرەکان بەئێعدام مەحکووم کراون وهەردوو دۆسیەیەکیان هەیە.

جێگەی باسە کە،نوێنەرانی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکتدا گەڵاڵەی چاکسازی یاسای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکانیان خستۆتە ڕۆژەڤەوە کەچی هێزی قەزایی ڕەوتی ئێعدامی تاوانبارانی زێدەتر کردووە و بایەخی بەخواستی نوێنەران نەداوە ولەسەرەتای پووشپەڕەوە تائەوڕۆ بەپێی ئەو هەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون پترلە۱۳کەس ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان