چاودێری مافی مرۆڤ خوازیاری لابردنی ئێعدام لەسەر هەموو تاوانەکانی تایبەت بەمادە هۆشبەراەکان بوو

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، چاودێری مافی مرۆڤ خوازیاری لابردنی ئێعدام لەسەر هەموو تاوانەکانی تایبەت بەماددە هۆشبەرەکانە.
سارا لی ویستوون ،بەپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەچاودێری مافی مروڤ بەئاماژە بەمژاری لابردنی ئێعدام لەپەڕلەمانی ئێران وئەگەر گەڵاڵەی ناوبراو،داوای لەهێزی قەزایی ئێران کرد کەئێعدامی مەحکوومانی لەوچەشنە ڕاوەستێنێ.

چاودێری مافی مرۆڤ بەئاماژە بەوەیکە ئێران یەکێک لەبانترین نرخەکانی ئێعدامی هەیە لەجیهاندا،ڕێژەی ئێعدامەکانی سەربە ماددە هۆشبەرەکانی لەساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ۵۶۷ بابەت بیرهێنایەتەوە.

پەڕلەمانی ئێران گشتێتی گەڵاڵەی دابەزینی سزای ئێعدامی سەربە ماددە هۆشبەرەکانی پەسەند کردووە ،بەڵام وردەکاری ئەم گەڵاڵەیە لە نێو پەڕلەمان لەگەڵ دژایەتیگەلێک ڕووبەڕوو بوویەتەوە ونێردراوە بۆ کۆمسیۆنی قەزایی.

جێگەی باسە کە گەڵاڵەی ناوبراو تەنیا تایبەت بەمەحکوومانی سەربە ماددەهۆشبرەکانە،ئەمە؟لەکاتێکدایە کەکۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەچالاکانی سیاسی بۆ وێنە چالاکانی سیاسی کورد ئێعدام دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: