١٠ هاوڵاتی کورد لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، دوێنێ لە شاری مەهاباد ١٠ هاوڵاتی کورد بەتۆمەتی هاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بنکەی مەهابادەوە دەستگیرکراون.
ناسنامەی ئەو شەش کەس لەو هاوڵاتیانەی بەم شێوەیە: سەلاح ئادیم، داوود ڕەسوڵنەژاد، مارف قەناعەت، کەیوان، عومەر، ناسر.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان