میر منداڵێکی “سەقز”ی خۆی هەڵدەواسێت و کۆتایی بە ژیانی دێنێت

 بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۲۷ پووشپەڕی ۱۳۹٦ هەتاوی ، کچێکی ۱٦ ساڵان کە تا ئێستا دیار نەکەوتوە ناسنامە چییە و خەڵکی گەڕەکی زانکۆ سەقزە (شهرک دانشگاە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ، کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر یاسا چەوت و ناڕاستەکانی پیاو سالارانەدا کە لە لایەن دەزگای دەسەڵاتەوە بە سەر گەلدا سەپێنراوە ، گەل بە گرانی لە ژێر زۆڵم و ستەمدان و ئەو ئەستەمە هەمە لایەنە کۆمەڵایەتی ، ئابووری و سیاسیە بوە بە هۆی زۆر بوونی بێ هیوای و نەخۆشیگەلی دەروونی وەک خەمۆکی ، دڵەڕاوکێ و … کە هۆکاری سەرەکی خۆکوژیە لە کۆمەڵگا و بە تایبەت خۆکوژی ژنانی لێکەوتوەتەوە .
هەر وەها ناهەستیار بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەم دیاردەیە بە تایبەت لە هەمبەر گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، لە سەرتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا ئێستا ڕێژەی خۆکوژی ژنان بە چەشنێکی لە ڕادەبەدەر ڕوو لە زۆر بوونە و تەنانەت سیستەمی دەسەڵات ئاگایە بەم کارەساتە و بێ‌مەبالات بوە تا ئێستا.
هەر وەها بە پێی ئامارگەلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۳٤ کەس خۆیان کوشتوە کە بریتین لە ۱٥ ژن و ۱۹ پیاو . کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان