رێگری کرا لە چالاکی نەمام چاندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا

ئەمرۆ ۲۱ رەشەمێی ۱۳۹٤ کۆمەڵێک لە ماموەستایانی شاری مەریوان لە هۆڵ دا بوون لە کێڤی ئیمام لە مەریوان نەمام بچێنن، ماموەستایانی مەریوان پێستر بۆ گرتنی ئیزنی ئەو کارە هەوڵیان دا بوو و سەردانی ناوەندی بەرپرسیاریان کردبوو.

بە پێی گوزارشی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆمەڵێک لە مام وەستایانی مەریوان بیست و یەکی رەشەمێ سەردانی فەرمانداری مەریوانیان کردوە و داوایی دانی ئیزن بۆ چاندنی نەمامیان کردوە.، لە هەوڵ دا بوون لە لایە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە کێڤی ئیمام لە مەریوان جکنەمام بچێنن، بەڵام فەرمانداری مەریوان رەد کراوەتەوە کە لە سەر ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو چالاکیە ژینگەییە بکڕێت و ئیزنی نەداون.

لە ئاکام دا زیاتر لە سەد ماموەستایی ەریوانی چوونە کێڤی ناوبراو و دەستیان کردوە بە نەمام چاندن. ئەوە لە کتێک دابووە کە ئیزنیان پێ نەداون لە سەر ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو چالاکیە ئەنجام بدەن، بەڵام ماموەستایان چالاکیەکەیان ئەنجام داوە.

بە پێی وتووێژی کۆەڵەی دافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوبراو کە نیشتەجێی دیاسپۆرایە، چالاکیەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا جار و بار روبەروی کێشە و قەدەخەبوون بۆتەوە ، بەڵام ئەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکیەکانی خۆیی داوە و ئەمساڵ چالاکیەلی زۆری هەبووە.

ئەوە لە کاتێک دایه کە ئەنجومەنی سەوزی چیا یەکێ لەچالاکترین ناوەندەکانی چالاک لە بەشی ژینگە یە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی لە ئێران و لە دەرەوەی ئێران بۆ چالاکیەکانی وەدەست هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

13.03.2016
12814590_920749698043353_956542368457804742_nIMG_20160311_135515-768x576