حکومەتی تورکیا دوو رۆژنامەنووسی دەستبەسەر کرد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی دی هەبەر، لەکاتی ڕووماڵکردندا لە پارێزگای هاتای-و لە سنوری نێوان هاتای و دیلۆک لە باکووری کوردستان دەستگیرکران.
لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکانیان، ئەمڕۆ ئاژانسی دی هەبەر ‘Dîhaberê’ ڕایگەیاندوە:”هەردوو پەیامنیرمان، ئەردۆغان ئالاوومات و نوری ئاکمان، لە نێوان هاتای و دیلۆک ڕووماڵی هەواڵیان کردووە، شەوی ڕابردوو دەستگیرکراون و ڕەوانەی گرتووخانە کراون”.
دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاژانسەکە دەڵێت:”هۆکاری هێزە ئەمنییەکان تەنها هەبوونی گومان بووەو لەسەر گومان دەستگیرکراون”.
جێی وەبیرهێنانەوە کە حکومەتی تورکیا رێژەیێکی زۆری پارڵمانتار، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی، چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان