کارەمەندی شارەوانی مەهاباد کۆتایی بەگیانی خۆیی هێنا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی ڕابردوو ۲۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “هەڵمەت کەریمی”لەبینا ی شارەوانی شاری مەهابادە پەتی خۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە،ناوبراو کارمەند ئیدارەی شارەوانی شاری مەهاباد بووە وبەهۆی گوشاری کاری وهەژارییەوە دەستی داوەتە ئەم خۆکوژییە.
شارەوانی مەهاباد پترلە۳مانگە کەهێشتا مووچەی کارەمەندانی نەداوە وپتر لە۳۶میلیاردتەمەنیش قەرزدارە وئەم هۆکارە بووە بەهۆی نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی.

جێگەی باسە وبەپێی ئامارە گەیشتووەکان بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ئەوساڵەوە تائێستە ۱٤ڕووداوی خۆکوژی ژنان و۱۹ڕووداوی خۆکوژی پیاوان هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان