بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۱٨ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی گەنجێک بە ناوی موجتەبا ئەحمەدی کوڕی مورتزا ئەحمەدی لە ماڵەکەی خۆێیاندا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە موجتەبا ئەحمەدی سەرباز بوە و وەک مەرەخەسی هاتبوە ماڵە باوکی .
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی ۹٦ی هەتاوییەوە تا وەکو ئێستا بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ۱٨ پیاو و ۱٤ ژن خۆکوژییان کردوە و شاری کامێرانیش لەو بوارەدا لە پلەی یەکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە .
پەنگ خواردنەوە کێشەکۆمەڵایەتی و بێکاری و بێ هیوایی گەنجان بە داهاتوو کە هەموی بەرهەمی سیاسەتی برسی کردنی کوردان و چاولەدەست کردنی خەڵکە بۆ کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژییەکانن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان