بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
ئەمڕۆ ۲۰ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ هەتاوی چیایی “ئیمام” لە دەڤەری شاری مەریوان لە ڕۆژهەاتی کوردستان ئاگری لێکەوتوەتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاگرەکە بەر دەوامە و پەرەدەسێنێت ، هەروها ژینگە پارێزانی شاری مەریوان داوایان لە گەلی مەریوان بچن بە هانایانەوە بۆ ئەوی بتوانن ئاگرکە بە زووترین کات کۆنتڕۆڵ کەن .
شایانی باسە کاولکاری ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت سووتانی دارستانەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تایبەت لە وەرزی گەرمدا کە لەوڕگە و دارستانەکان کەم ئەو دەبن پەرە دەسێنێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندگەلی پەیوندیدار بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و لەوەڕگەکان هیچ هەوڵێک نادەن و خەڵکی ئاسایی بە کەمترین کەرەسەوە ئاگرکان کۆنتڕۆڵ دەکەن .
شایانی باسە کە لە بووارگەلی جۆراوجۆردا ژینگە کوردستان بە بیانوگەلی بێبنەماوە دەبێتە ئامانج بە جۆرێک کە مۆرفۆلۆژی ناوچەکە بە سازکردنی سەدگەلی لە ڕادە بەدەر ، سووتاننی داستانەکان ، و سازکردنی ڕێگاوبانی سەربازی و… گۆراوە و ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ژێنگە پارێزان و چالاکنی مەدەنی ساز کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان