ڕۆژنامەوانێکی سەقزی بانگهێشتی دادگای شۆڕش کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژنامەوان وخاوەنی ڕۆژنامەی داخراوی”داهاتوو”نادر مەجیدیان خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی سیاسی بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەوشارە کرا.

بەگوێرەی هواڵەکە،ناوبراو لەو بەڵگەنامە بانگهێشتەی کەپێی گەیشتووە دەبێ ڕۆژی۸ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ودرێژەدان بەڕەوتی دۆسیەکەی کەتایبەتە بەدەسبەسەری پێشووی کەتۆمەتگەلی سیاسییە لەدادگای شۆڕشی شاری سەقز ئامادە بێت وهەروەها جەخت کراوەتەوە کەلەئەگەری ئامادە نەبوونی دا حوکمی بەشێوەی (غیابی)بۆدیاری دەکرێت.

جێگەی باسە، نادر مەجیدیان لەڕێکەوتی۲۵ی ڕێبەندانی۱۳۹٤ لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڵ ۱۱چالاکی مەدەنی دیکە لەدانیشتنێکی ئەدەبیداکەئامادەیان کردبوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەسبەسەر کرا وڕۆژی یەکی ڕەشەممەی۱۳۹٤ گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە وپاش دوو مانگ مانەوە لەوگرتووخانەیە لەخاکەلێوەی۱۳۹۵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا ،نابراو لەگوڵانی۱۳۹۶ لەدادگا ئامادە بوو کەلەوێپەڕییەوە ونەجاتی ببوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان