موحیبەت مەحموودی هەڕەشەی لێکراوە گەر ئەو دیەی بۆدیاری کراوە نەیدات حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم بەندکراوە هەڕەشەی لێکراوە گەر بێتوو ئەو دیەی بۆی دیاری کراوە نەیدات حوکمی قەساسی جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بەندکراوە ۶۰ساڵ تەمەنە کەلە حەڤدەیەمین ساڵی زیندانی کرانیدایە بەتۆمەتی کوشتن لەزیندانی ورمێ ڕاگیراوە لەدۆخی نالەباری جەستەیی وڕۆحیدایە وهەروەها تووشی نەخۆشی دڵ وسی وتەنگی هەناسەکێشان هاتووە وبەچارەسەری ڕەوانەی دەرەوەی زیندان ناکرێت وتەنانەت لەبەر هاوسەرگیری منداڵەکەیش ئیزنی چوونەدەرەوەی پێنەدراوە.

موحیبەت مەحموودی لەتەمەنی ۱۲ساڵان لەڕێی براگەورەکەیەوە دەدرێت بەشوو ولەتێپەڕاندنی قۆناغی منداڵی کەمافی هەرمنداڵێکە بێ بەهرە دەکرێت.
هاوژینی ناوبراو وهەروەها منداڵەکانیشی کرێکار بوون ولەماڵی بەکرێدا ژیانیان تێپەڕکردووە.
ڕێخراوە مەدەنی وکەسانی چالاک پێشتر هەوڵیان داوە ۳۰۰ملوێن پارەی دیەی بۆخڕکەنەوە،بەڵام هەنووکە ئەم دیە بووە بە یەک میلیاردتمەن وهیوای ڕزگاری ئەم ژنە کە۱۷ساڵە لەزینداندایە دابەزیووە وئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی قەساس قورس ودڵگەرانکەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان