لە شارستانی مەلایر تۆمەتبارێک لە پێش چاوی خەڵکی سزادراوە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، دادستانی شارستانی مەلایر هەواڵی فەلاقەکردنی هاووڵاتێیکی تۆمەتباری پشتڕاست کردەوە .
ئەمە لە هەلومەرجێک دایە کونوانسیونی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی سزادانی سەرشەقامی هاووڵاتیانی لە پێش چاوی گشتییەوە قەدەغە کردوە و بە لێدانی کەرامەت و مرۆفایەتی ئەژماردەکرێت .
نەجەفی دادستانی مەلایر لەو پەیوەندییەدا گوتویەتی :
ئەو تاوانبارە لە گەڵ ئەوەی ناوەکەی دیار و پارێزراوە و مەزەندە دەکرێت ۳۰ ساڵ تەمەنی بێت ، ساڵی پێشوو دوانیوەڕۆیی ڕۆژی شەهادەتی ئێمام جافری سادق لە چۆڵەوانی شەقامی “قائم مقام ” کەڵک وەردەگرێت و دەکەوێتە دوای ژنێک کە عارەبانەێیکی بەدەستەوە بوە و وەک کڕیارێک ڕوو لە دوکانێک دەکات و لە چۆڵەوانی کەڵک وەردەگرێت و بە زۆری چەقۆ پەلاماری ژنە دەدات بەمەبەستی دەستدرێژی و دواتر هەڵدێت .
دادستان دەڵێت ، لە دوای بەدواداچوونێکی فراوان و کارناسانە ئەو تاوانبارە دەناسرێتەوە و قۆڵبەست دەکرێت و لە دادسەرای گشتی مەلایردا داوکاری گشتی سزادانەکە هەناردەی دادگای کەیفەری دەکرێت و لە کۆتاییدا دادگای پێداچوونەوەی هەمەدان سزاکە بۆ ئەو تاوانبارە دەبڕێتەوە .
دادستانی مەلایر جەختی لە سەر ئەوەکردەوە کە ئەو تاوانبارە ۲ساڵ سزای زیندانی و لێدانی ۷٤ قامچی شەلاق لە پێش چاوی گشتیدا و ۲ ساڵ دورخستنەوە لە زێدەکەی بۆ پارێزگا ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێرانی بۆ بڕاوەتەوە .
ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ۱۲ی پوشپەڕ ئەو سزادانە جێبەجێ کراوە .
جێبەجێ کردنی ئەم حوکمانە لە لایەن ئەو ناوەندانەوە مێژوەکە بۆ بەدەسەڵات گەیشتن ئەم سیستەمە دەگەڕێتەوە و ئەو جۆرە سزایانە ەەردەم ناڕەزایی ناوخۆیی و دەرەکی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە و لە گەڵ هیچ یەک لە پێوەرەکانی مافی مرۆڤی هاوتا نییە بەڵام کۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خەڵکی زۆر بە پاشکرا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و پێداگری لەو کردەوانەی دەکات .
کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: