عەدنان ڕەشیدی پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی لە ئەگەری دیپورت کردنەوە لە لایەن ئاسایشەوە ئاگادار کردبویەوە

لە بڕواری 19/6/2017عەدنان ڕەشیدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی  مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەێیکدا کە دەقی نامەکە لە خوارەوە دادەنرێت کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاگادار کردبویەوە کە چەندین جار ئاسایشی پێنجوێن دەستبەسەری کردوە وپێیان ڕاگەیاندوە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکی مافی مرۆڤیەکان ، هەڕەشەی دیپورت کردنەوەیان بۆ ئێران لێکردوە .
شایانی باسە ڕۆژی 3/7/2017 هێزەکانی ئاسایشی پێنجوێن هەڵدەکوتنە سەر ماڵی عەدنان ڕەشیدی و لە ماڵەکەی خۆییدا لە پێنجوێن دەستبەسەری دەکەن .
سەرچاوەێیکی ئاگادار لە ئاسایشی پێنجوێن پێیڕاگەیاندوین کە ئاسایش ئەشکەنجەو لێدانێکی زۆری عەدنان کردوە ڕادەستی ئاسایشی سلێمانیان کردوە .

لە دوێنێوە بنەماڵەی عەدنان ڕەشیدی و هیچ لایەنێکی مافی مرۆڤی ئاگاداری بارودخ و چارەنوس و ژیانی ناوبراو نیین و هەمو لاێیک ترسی دیپۆرت کردنەوەی عەدنان یان هەیە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیێەوە بۆ ئێران .

عەدنان ڕەشیدی ماوەی ۱۲ ساڵ زیندانی لە دادگاێیکی ٥ خولەک کۆماری ئیسلامییەوە بەسەردا سەپاو و لە دوای کێشانی ٨ ساڵ زیندانی بە بارمتەی تاپۆی ماڵی باوکی بۆ چارەسەری پزشکی لە زیندان مەرەخسی پێدرا و ناچار هەڵهاتە باشوری کوردستان و لەوێ ناوی وەک پەناخواز لە UN تۆمار کراوە . پێویستە بگوترێت بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامییەو ڕەشیدی بارودۆخ جەستەر تێک چوەو و توانای کارکردنی نەماوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان