بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ۱۰ی پووشپەڕی ۱۳۹٦هەتاوی لە سنووری دەستکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەڤەری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گوندی “کەنەسوور” کۆمەڵێک کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “واحد قادری ” کوڕی “سەلام “کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ” ئارام ناسری” بە گرانی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە کە کوشتنی کۆڵبەران ڕۆژبەڕۆژ لە لایەن هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووی لە زیادبوون کردوە و سەرە ڕای ئەو قووربانیە زۆر بەڵام بە هۆی بێکاری و بێدەرتانیەوە بە تایبەت چینی هەژار و کەم داهاتی گەلی ڕۆژهەڵات بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان ناچارن ڕوو لە سنوورە دەستکردە پڕ مەترسیەکان بکەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چالاکانی مەدەنی و چالاکانی مافی مرۆڤ و…. دژ بە کوشتنی کۆڵبەران دەنگیان هەڵبڕیوە و ناڕەزایەتی خۆیان دژی ئەو دۆخە پیشان داوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان