بانگهێشتی سەرلەنوێی (حاکم شه رع )ی کوردستان حەسەن ئەمینی بۆ دادگای تایبەتی روحانیت لەهەمەدان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پێنج شەممە ۸ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،حەسەن ئەمینی بەرپرسی قوتابخانه ى زانستی ئایینی ئیمام بوخاری شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکان لەشاری هەمەدان بانگهيشت کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەهەمبەر پێڕاگەیشتن بە بانگهێشتی ڕێکەوتی ۲۸/۱۲/۹۵ کەلەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانەوە بانگهێشت کرابوو ،سەرلەنوێ بۆلێپرسینەوە لەدۆسیەی پێشووی کەلەڕێکەوتی ۱٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەکاتژمێری۱۱ بەڕێوەدەچێ ،بانگهێشت کراوە.

جێگەی باسە کە حەسەن ئەمینی بەهۆی هەوڵی ئایینی وبەرپرسایەتی فێرگەی زانستی ئایینی ،ده يان جار بانگهێشتی ناوەندە قەزاییەکان ودادسەرای تایبەتی مەلاکان کراوە وهەروەها ناوبراو لەدەیەی ۶۰دا ۵ ساڵ زیندانی کێشاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان