دەسڕێژ لەئەسپ وبارهەڵگری کۆڵبەران ودەسبەسەردا گرتنی بار وکەلوپەلەکانیان

دوانیوەڕۆی دووشەممە ۵ی پووشپەڕی۹۶ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدوو بنکەی سەربازی “زراو وئاویسەر”ی نۆدشە ،ئەسپی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژ وبەو هۆیەوە ۸ئەسپ کوژراو ودەستیان گرت بەسەر دەیانتۆن لەکەلووپەلی کۆڵبەراندا وهەروەها دوو ئەسپیشیان لەگەڵ خۆ بردن.

یەکێک لەکۆڵبەران ڕوونی کردەوە کە کۆڵبەران کەوتوونەتە بەر سوکایەتی وبێ ڕێزی ولێدان .

جێگەی باسە کەلەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو ئەمە چەنددین جارە کەلەناوچەی هەورامان هێزە چەکدارەکان دەست دەدەنە کوشتنی بارهەڵگری کۆڵبەران ودەسبەسەراگرتنی ماڵ وسامان وکەلووپەلی کۆڵبەران.

کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە دزی ومادە هۆشبەرەکان وخراپکاری ڕێگەیەکی دیکەی بۆ بژێوی ژیانی چینی هەژار وبێکاری ڕۆژهەڵات نەهێشتۆتەوە وکارێکی کردووە کەخەڵکی جگە لەپشتبەستن بەحکوومەت چارێکی دی شک نەبەن کەئەویش سیخۆری وخۆخۆری وزڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان