بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،هاوڵاتییەکی ژن ،خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی شاری “سەردەشت” لەڕۆژی جێژنی ڕەمەزان دەستی دایە خۆکوژی.
بەهۆی بارودۆخی نالەبار و سەختی ژیانو نەبونی هیچ حەق و حقوقێکی ئەو کۆمەڵگا ،نەبونی هیچ سیستمێکی پشتیوانی لە سەختی و نالەباری ژیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی۱۳۹۶ ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لەڕۆژی جێژنی ڕەمەزانی دەستی دایە خۆسوتاندن “بێریڤان ” ۲۳ساڵ تەمەن کچی جەعفەر عایشێ شیلانی خەڵکی گوندی” بێورانی خواروو” ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە کوردەیە.
ناوبراو بۆچارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ،بەڵام بەهۆی قووڵی برینەکەی ئەگەری مردنی لەئارادایە.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆسوتاندنی ئەم ژنە کێشەی بنەماڵە بووە.بەکوتەی کارناسان وچالاکانی بواری ژنان ،نەبوونی یاسای ڕوون وئاشکرا وهەروەها کەمبوونی ناوەندی تایبەت بۆپشتیوانی لەژنانی خەسار بەرکەوتوو لەهۆکارەکانی هەڵکشانی خۆکوژی وخۆسوتاندنە لەنێوان ژناندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان