ڕاگرتنی ۳ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ پاش چەند مانگ لە بێ‌سەروشوێن کردنیان

 بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، پاش تێپەڕ بوونی چەند مانگ لە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کور ” فارۆق شاروێرانی ، ئەمیر پەیغامی ، تاهێر خۆرشیدی ” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “شنۆ” بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە سەرئەنجام توانیان لە شوێنی ڕاگرتنیان ئاگادار ببنەوە.
ئەم سێ شارۆمەندە بە تۆمەتگەلی هاوکاری پارتە کوردیەکان و سیخۆڕی لە گرتوخانەکانی ئیتلاعەتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە ژێر لێپرسینەوەدان .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە تاهیر خۆرشیدی ۲۱ ساڵان کە سەرباز بوە وخەڵکیگەڕەکی ” سەی‌ئاوای” شنۆیە بە تۆمەتی جاسوسی لە ڕۆژی ۱۰جۆزەردان ساڵی ۹٦ ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕوانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دەکرێت .
ڕۆژی دووشەممە ۸ جۆزەردانی ۹٦ ئەمیر پەیغامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان(لباس شخصی) لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ دەکرێت. هەر وەها لە ڕۆژی ۲۱ بانەمەڕ ی ۹٦ فاڕۆق شاروێرانی کوڕی ئەحمەد بە تۆمەتی هاوکاری پارتەکوردیەکان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ بە بێ ئیزن و بەڵگەی یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێت و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕەوانە کراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان