ژنێک لە ناوچەی چلچەمە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا ئاگری لە جەستەی بەرداوە و گیانی لەدەستدا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی دووشەمە ٥ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی تەرمی بێ گیانی ژنێکی تەمەن ۲۳ ساڵ بە ناوی (ش . م) دانیشتوی گوندی دەرەگاوان سەربەناوچەی چلچەمە نزیک لە شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەخۆشخانەی تەورێزەوە هێنایەوە زێدەکەی خۆی .

بە پێی هەواڵ ئەو ژنە خاوەن یەک منداڵە و بە هۆی کێشەێیکی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بە برینداری هەناردەی نەخۆشخانەێیک لە شاری تەورێزی دەکەن و لە دوای حەوتوێک بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ دوێنێ گیانی لە دەست داوە .

سەرەڕای زیادکردنی ڕێژەی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆکاری جۆراوجۆر کە ڕەنگە هەژاری سەرەکیترین کێشە بێت ، پێویستە ئەوش بگوترێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە سادە و بچوکەکانیش هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی نەخۆشخانە و ئیمکاناتی پزشکی پێشکەوتوەوە ناچارن نەخۆشەکانیان بە تێچوێکی زورەوە هەناردەی نەخۆشخانەی شارەکان دەرەوەی کوردستان بکەن .

بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرتا ئەمساڵەوە ئەوە 13 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکوژی کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان