ئاگرکەوتنەوی بەردەوام لەدارستانەکانی “کرماشان ” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دارستانەکان و لەوەڕگەکانی کرماشان ئاگریان لێبەردراوە.

بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەی ” عۆسمانوەندی” لە دەڤەری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر کەوتوەتەوە و بەشێکی زۆر لە لەوەڕگەکانی ئەو دەڤەرەی سووتێندراون کە پتر لە ٥ هەکتار دەبێت و بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی دەڤەرکە ئاگرکە کۆنتڕۆڵ کراوە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئاگر تێبەردانی بەرفراوان لە بەشگەلێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە دارستانەکان ، لەوەڕگەکان و بەرهەمی ڕەنجی جووتیاران و ژینگە دەکات بە قوربانی و بە پێی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەم ئاگرکەوتێبەردانانە بە زانا بوونەوە دەکرێت و لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی و کەسانی سەر بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو جۆرە کارەساتانە دەخۆڵقێنرێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندگەلی بەرپرس بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە کاتی ئاگرکەوتنەودا خۆیان بەبەرپرس نەزانیوە و خەڵکی ئاسایی و ژێنگە پارێزان بە کەرەسەگەلی سەرەتاییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە .
جێگایئاماژەیە کە پاش ئاگرکەوتنەوەی ماوەیەک پێش لە جەنگەڵەکانی شاری “دەرەشار” سەر بە پارێزگای ئیلام و دارستانەکانی “چاڵی‌سوور” “دەشتی‌هەنگەژاڵە” و” دەیمەجۆ” سەر بە شاری مەریوان ، دیسان ئەو ئاگر کەوتنەوانە لە لایەن خەڵکی دەڤەرەکان و چالاکانی ژینگەپارێز کۆنتڕۆڵ و کوژایەوە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاگری دارستانەکانی سەرشیوی مەریوان بە هۆی تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پایەگای گوندی “گلە” ڕوویداوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان