دەسبەسەری ۵کەس لەئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەنایی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ٤ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی ئەنوەر حسێن پەنایی لەکاتێکدا بۆچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لەتاران گەڕابوویەوە ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.

شەوی ڕابردوو سێی پووشپەڕ  ،زوبەیر حسێن پەنایی،ئەنوەر حسێن پەنایی،ئەفشین حسێن پەنایی،ئەحمەد حسێن پەنایی یش دەسبەسەر کراون.

جێگەی بیرهێنانەوەیە  کەڕۆژی هەینی دووی پووشپەڕ ڕامین وسەباح حسێن پەنایی وحامید سەیف پەنایی وبێهزاد نووری لەشاری سنە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سنە کەوتنە بەر دەسڕێژ  کەلەئاکامدا،بێهزاد وحامید وسەباح گیانیان لەدەست داوە وڕامین حسێن پەنایی لەکاتێکدا دوو فیشەکی بەرکەوتبوو گوازرایەوە بۆنەخۆشخانەیەک لەشاری سنە وپاش نیوو کاتژمێر هێزەکانی سپا ناوبراویان گواستۆتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

بنەماڵەی حسێن پەنایی لەنامەیەکدا بۆکۆمەڵگای جیهانی نووسیویانە کەبۆماوەی دەساڵە کەدۆخی نالەباری دەسبەسەری،کوشتن،ودوورخستنەوە وهەمە؟چەشنە گوشاری ڕۆحی وجەستەیی لەسەر بنەماڵەکەمان بەشێوەی سیستەمانە جێبەجێ دەکرێ وبنەماڵەکەمان لەماوەی ئەم دەساڵە لەژێر گوشاری قورسی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسداراندا بووە وکەبەوهۆیەوە تووشی گرفت وکوێرەوەری گران هاتووین،ئەزموونی تاڵی لەدەست دانی بەردەوام وجۆراوجۆری ئەندامانی بنەماڵە”ئەشرەف وسەباح ومەسعوود حسێن پەنایی و…ئازار ولەتمەیی جەستەیی وڕۆحی “ئەنووەر حسێن پەنایی” لەماوەی۷ساڵ دەسبەسەری لە ئەشکەنجە خانەکانی ئیتلاعات و زیندان بۆئێمە هەرگیز بیرناچنەوە،

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو بەناردنی نامەیەک “بنەماڵەی حسێن پەنایی ڕایان گەیاند”:لەچارەنووسی کوڕەکەمان “ڕامین”دڵنیا نین.

لەم نامەدا ئاماژەی پێدراوە ؛شەوی شەممەی ڕابردوو ۳ی پووشپەڕ هێزەکانی ەربە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵیان ودوایان لە خوشکی گەورەیان بەناوی”پەروانە حسێن پەنایی وباوەکی بەساڵاچوویان.

لەکۆتاییدا ئەوان داوایان لە دەمەزراوەگەل وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کەبە دەستێوەردان وخاوەنداریەتی جیددی وکاریگەر پێش بەڕوودانی کارەساتێکی دیکە لەسەر بنەماڵەکەیان دەربکەون.

 

کۆمەڵەی مافی ژرۆڤی کوردستان