بەر بوونەوەی کۆلبەرێک بە هۆی تاو نانی هێزەکانی هەنگی مەرزی ئیران

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە کوڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوریەکانی سەڵماس بە هۆی تا نانی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوماری ئیسلامی ئیران توشی کارەسات بوو .
بە پێی ئەو هەواڵە سەر لە بەیانی ۲۹ جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆڵبەرلکی کورد بە ناوی موراد حاجی زادە لە نزیک ئاوایی زنگۆ لە ناوچەیی کۆهساری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تاو نانی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوماری ئیسلامی لە بەرایەک بەر دەبێتەوە و بە توندی بریندار دەبێت.
هاوکات لەگەڵ بریندار بوونی ناوبراو کوڵەبارەکەی مورادی حاجی زادە و ئەو کۆڵەبەرانەی دیی کە نەیانتوانی بوو هەڵ بێن زەوت کرا..
پێویست بە وەبیر هێنانەویشە کە شەوی هەینی 26 جۆزەردانی 1396هەتاوی نزیکەی کاتژمێری 10ی شەو لە ناوچەی کۆماسی سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کودستان تەقینەوەی مینی چێندراوی شەڕی ٨ساڵەی ئیران و عێراق لە حدوودی باکوری و ڕۆژەهاڵتی کوردستان بوە هۆی بریندار بوونی کۆلبەرێکی کورد ،هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی سیروان عەزیزی خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی کوللەی ڕاستەوخۆی هیزە ئەمنیە کانی کوماری ئیسلامی و گیانی لە دەس دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان