نامەی سەرئاوەڵای ۲٥۰ چالاکی مەدەنی دژی کوشتنی “کۆڵبەران و کاسبکارانی”کورد

نامەی سەرئاوەڵای ۲٥۰ چالاکی مەدەنی دژی کوشتنی “کۆڵبەران و کاسبکارانی”کورد

ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی هەواڵی “هرانا” ، هاوکات لە گەڵ بەرز بوونەوەی ئاستی ناڕەزایی دەربڕینی دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەڤەرەکەوە، ۲٥۰چالاکی مەدەنی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک هاوڕێیەتی خۆیان ڕاگەیاند.

دەقی نامەکە بەم شێوەی خوارەوەیە .

گەلی بەشەرەفی ئێران ، گەلی بەڕێزی
کوردستان ، بەرپرسان و کاربەدەستانی پلەبەرز و ناوچەیی
بە هەمان شێوە کە ئاگادارن ساڵیانێکە لە سێبەری هەژار و گەشەنەکردنی هەرێمەکەداو تێڕووانینی ئەمنی و هەڵاوارده ی جۆراوجۆردا ، زۆربە سنوورنشینانی هەژاری کوردستان ، لە ڕووی ناچاریەوە ڕوویان کردوە لە ئیشوکاری پڕ ڕەنجی کۆڵبەری . ئەگەر چی لە ساڵانی ڕابردوودا بە سازکردنیهەنگاوگەلێک بۆ نموونە ؛ ئۆرگانیزەکردنی سنورنشینان ، سازکردنی بەڵگەی هاتوچوو و دیاری‌کردنی ڕادەی هاوردەکردن شتومەک ، هەوڵگەلێک لە چوارچێوەی یاسایی‌کردنی مژاری کۆڵبەریدا ئەنجام دراوە ، مخابن همدیسان خەڵکانێکی زۆر ناچارن لە بری بڕە پارەیەکی کەمدا لە دەرەوەیە یاسا دیاریکراوەکاندا خۆیان لە پێش هەموو مەترسیەکی کۆڵبەریدا بدۆزنەوە و لە ڕێگای ئیشوکاری پڕ لە مەترسی کۆڵبەری بژێوی ژیانیان وەدەست بێنن.
ڕۆشتن لە مەیدانگەلی مینڕێژکراو و ڕێگەکەلی دژووار و مەترسیدار ، گەرمای هاوین و سەرمای زستان ،کە هەر ساڵە دەبێتە هۆکاری زەرەری ماڵی و گیانی زۆر کەس لەم چینە چەوساوە و بێبەشەدا .

مخابن سەرڕای ئەو کێشانە ، کێشەی کۆڵبەران بوە بە تراژێدیایەک ، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان زۆر جاران بوە بە هۆی کوشتن و یان بریندارکردنی ئەم چینە هەژار و چەوساوە.
ئەگر چی کوشتنی بێڕەحمانەی کۆڵبەران تەنانەتبوە بە هۆی ناڕەزایی بەشێکی کەم لە بەرپرسان ، بەڵام لە کردەوەدا نە تەنها گوێ لە دەنگی گەلی دەڤەرەکە نەگیراوە و بایەخی پێنەدراوە ، بەڵکو هەڵوێستی بەرپرسانیش تەنها لە ڕاگەیاندنەکاندا دەنگدانەوەی هەبوە و ئەوی لە کردەوەدا ڕوو دەدات تەقەی ڕاستەوحۆ و کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەرانە. لە دواین نموونەدا کوشتنی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سەردەشتدا ڕوویدا. وێنەی گەنجێکی بەناوی (سیروان عەزیزی) کە لە لای کۆڵەکەی کوژرابوو هەستی هەر مرۆڤێکی دەجوڵاند . وێنەیەک کە بە چەشنێکی بەر فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە .

بە ڕوونی دیارە کە بەرداوام کوشتنی کۆڵبەران و دووپاتکردنەوەی ئەو دۆخە پیشاندەدات کە ئیرادەیەکی جیدی و هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ بنبڕکردنی کوشتنی کۆڵبەران لە ئارادا نیە .

ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامەیە سەرەڕای سەرەخۆشی و هاودەردی لە گەڵ بنەماڵەی کۆڵبەرانی کوژراودا و دیکەی قوربانیانی ئەم ساڵانە ، بەم شێوەیە نیگەرانی و پەرۆشی خۆمان لە هەر جۆرە کردەوەیەکی دژەمرۆیی لە هەمبەر کۆڵبەران و مژاری کۆڵبەریدا ڕادەگەیەننین و داواکاری کۆتای هێنان بە بێدەنگی بێ‌‌هۆکاری گەل، چالاکانی مەدەنی و نوێنەرانی پارڵمان لە هەمبەر ئەم مژارەدا. و هەر وەها داوا دەکەین لە بەرپرسانی پەیوەندیدار کە بە زووترین کات کۆتایی بەم کردەوە دژە ئیسلامی و نایاساییە بێنن و وڵام دەرەوە لە بەرابەری ئەو کردەوەدا بۆ ئەوی لانیکەم بۆ یەکجاریش بوبێت بەرپرسان لە هەمبەر کوشتنی کۆڵبەرانی هەژاردا ڕەنجی وڵام دانەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە ئەستۆ بگرن . دیارە ئەم داخوازیە ڕەوایە، لە پاراستنی مافی سروشتی شارۆمەندانەوە سەرچاوە دەگرێت . هیوایەک بێت کە پاشەڕۆژ لە سێبەری ئەو بڕیاردەرانەدا و هۆکارانی ئەو کردەوە قیزەونەدا ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە و هەر وەها پێداچوونەوە بۆ چوارچێوە و یاساکانی ئەم مژارە لە گۆڕی کردەوەدا جێگا بگرێت. جگە لەمە ، بەردەوامی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد ، دەبێتە هۆی بێ‌هیوای زۆرتر و بێ‌باوەڕی و دوورکەوتنەوە.
هەر بۆیە لە سەر هەموو ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان ئەرکە تا دەنگیان بۆ ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە خۆێنڕشتنی کۆڵبەران لە گەڵ ئەم کاروانە ماف خوازانەدا بەرزکەنەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: