دەسبەسەری دوو گەنجی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی سەربە پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێری تۆڕی هەواڵنێری کوردپا، دووگەنجی کورد بەناوەکانی” ئەمیر ئەرژەنگی “کوڕی موختار و”باسط بەشتام” خەڵکی گوندی “نێ” سەربە شاری مەریوان ،لەشاری مەریوان دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە چارەنووسی ئەم دووگەنجە پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە نادیار و لەشوێنی ڕاگیرانیشیان زانیارییەک لەبەردەست نییە.

جێی بیرهێنانەوەیە بەپشتبەستن بە نوێترین ڕاپۆڕتی ئامار لەساڵی ڕابردوو، ۵۶۴ کەس لەهاوڵاتیانی کورد ،بەهۆی چالاکی سیاسی،مەدەنی، ویبلاگ نووسین وژینگە پارێزییەوە دەسبەسەر کراون کە بۆ ۱۱۹کەسیان حوکمی زیندانی کردنی دیاری کراوە.

شایانی باسە،کۆماری ئیسلامی کەبۆخۆی خوڵقێنەری قەیرانە چلەناوخۆ وچ لەدەرەوەی ووڵات، وهەروەها بەهۆی پێشێلکارییەکانییەوە بەردەوام لەژێرگوشار وزوومی نەتەوە یەکگرتووەکانە،هەربۆیە بۆ پەردەپۆشکردنی قەیرانەکانی بەردەوام پەلاماری گەنجانی کورد دەدات وبەبیانووی جۆراوجۆر لە کارەساتیانەوە دەگلێنێ وهەوڵ دەدات گەنجانی کورد بە تاوانبار وهۆکاری کێشەکان بناسێنێ وهەرجارە بەمیکانیزمێکی نوێ ئاڵۆزییەکان بەرفراوان دەکات وگەلی کورد لەپێش چاوی گەلانی دیکەی ئێران وهەروەها جیهان بە تیرۆریست وئاژاوەگێڕ ناوزەد دەکات ،ئەمە لەحاڵێکدایە کەبۆخۆی یەکەم سەرچاوەی تیرۆرە لەجیهاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان