ئازار وئەشکەنجەی منداڵێکی ۳تەمەن ۳مانگی کرماشانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێری هێرانا، لەڕێکەوتی ۲۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،دۆسیەی منداڵێکی تەمەن ۳مانگ کەبەدەستی باوک ودایکی توشبوو بەمادە سڕکەرەکان ئازار وئەشکەنجە وهەروا بە سیگار وئاوی کوڵ سوتێنرابوو ،بەهۆی شیاو نەبوونی گەورەکانی ناسێنرا بە بێهزیستی(شوێنی ڕاگرتنی کەسانی بێ سەرپەرشتیار) وهەروە دۆسیەی قەزایی بۆ باوک ودایکی پێچرایەوە.
بەپشتبەسن بەو بەڵگە ودیکۆمێنتانەی کەلەشوێنە سوتێنراوەکانی وئەگەری ڕاست دەرکەوتنی بانگەشەی ئەوکەسەی سکاڵای بەرز کردبوویەوە(دایەگەورەی منداڵ) ،هەرلەو ڕێکەوتەدا باوکی منداڵەکە بانگهێشتی دادسەرا کرا وسەرەڕای پەسەند کردنی ڕووداوەکە وپشکنینی سوتان لەبەشەکانی سنگ ودەورووبەری گوێ وبازۆڵە وپێ لەڕێی سیگارەوە وکەرەستەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان ،تاوانبار گوازرایەوە بۆ دادسەرای ناوەندی پارێزگای کرماشان وبەپشتبەستن بەدانپێدانانی تاوانبار لەگەڵ هاوژینەکەی لەمەڕ تووشبوونی بەمادە هۆشبەرەکان”شیشە” بە دیاری کردنی هەبووی سزا ناسێنرا بە زیندان وهەروەها حوکمی دەسبەسەری هاوژینەکەیشی هاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

جێگەی باسە کە قەیرانی تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان لەسیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ڕۆژە دەبێتە هۆی لێک ترازانی ئەندامانی بنەماڵەکان،بێ سەرپرشتیاری منداڵان وخەساری قەرەبوو هەڵنەگر لەکۆمەڵگا دەبێت ودەوڵەتی ئێران بەجێی دۆزینەوەی ڕێ چارە وڕێکاری گونجاو بۆئەم خەسارە،هەوڵ دەدات بەئێعدام کردنی زیندانیانی مادە هۆشبەرەکان ، کەمتەرخەمی وخەمساردی خۆی دێزە بەدەرخۆنە بکات وبی شارێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان