هێرشی هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر کۆبوونەوەی ئاشتیانەی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردوستان

بە پێی ڕاپۆرتەهەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی ژوەن هەڵی هێرشیان بردۆتە سەر گردبوونەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە بە مەبەستی دەربڕینی پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژائاوا کۆبوونەوەیەکی ئاشتیانەیان ساز دابوو.

وێبسایتی هەواڵدەری NNS ROJ لە هەواڵێک لەو پێوەندیەدا ڕایدەگەیەنێ: پۆلیس بە بیانووی هەڵگری ئاڵا و دیاردە قەدەغە کراوەکان لە لایەن بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەوە هێرش ئەکاتە سەر خۆپیشاندەران، لە ئاکام دا ململانێ و پێکدادان لە نێوان دوو لەیەن دا دێتە ئاراوە و سێ کەس بریندار ئەبن و بۆ نەخۆشخانە و شوێنە دەرمانیەکاۆ ئەگۆزرێنەوە.

هەروەها ۷ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر ئەکرێن، کە بە هۆی وەدەنگ هاتن و مانگرتنی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەوە ئازاد ئەکرێن.

وەزیری ناخۆی وڵاتی ئاڵمان سەرەتاکانی مانگی مارسی ڕابردوو بەخشنامەیەک بە شازدە ئەیالەتی ئە وڵاتە ڕائەگەیەنێ ک بە پێی ئەو بەخشنامەیە هەڵگری و شەکاندنەوەی هەرچەشنە ئاڵا و دیاردەیەک کە وێنەی سەرۆکی بەندکراوی حیزبی کرێکارانی کوردوستان و یا هەر کام لە ۳۳ نیشانەکانی ڕێکخراوە و حیزبەکانیتری کوردی تێدا بەدی بکرێ لەناو ئەو وڵاتەدا قەدەغە کراوە.

لە ناو ئەو لیستەی وەزارەتی ناخۆی وڵاتی ئاڵمان بڵاوی کرۆتەوە هەڵگری و لەکن خۆ ڕاگرتنی ئاڵاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(ڕۆژئاو)٫ یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هەروەها حیزبی یەکیتی دمۆکڕاتیکش قەدەغە کراوە.

شایانی باسە کە مانگی ڕابردوو ژنێکی ٥۷ی ساله ی کورد بە تاوانی بەخۆوە هەڵواسینی دیاردە و نیشانە قەدەغەکراوەکان بە خۆیەو تاوان درا بە دانی بڕی ۳۰۰ یۆرۆ.

سەپاندنی بەرتەنگی بەسەر هەڵگرتن و شەکاندنەوەی ئاڵا و دیاردەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و پاراستنی ژنان کە دەوری سەرەکیان هەیە لەڕیزەکانی پێشەوەی بەربەرەکانێ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی(داعەش) و هەر ئێستە سەرەکیترین هاوپەیمانی یەکگرتووی جیهانی لەدژی داعەش لە سووریە دایە، کەوتۆتە بەر شەپۆلی پان و بەرینی ڕەخنە.
زۆرێک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ئاڵمان ئەم تەنگەبەرکردنەوە و دەست وەبەر هێنانەیان بە کردەوەیەکی ناعادڵانە ناوزەد کردوە و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کردووە.
هەرلە پێوەندیەدا حیزبی چەپی ئاڵمان داواکاری هەڵچنینی ئەم تەنگەبەریانە وە هەروەها هەڵچنینی قەدەغەی هەڵسووڕان لە سەر حیزبی کرێکارانی کوردوستان لە ئاڵمانە و ئەم مەبەستەی بە یەکێک لە گەڵاڵە سەرەکیەکانی خۆی ئەژمار کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان