بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ژمارەی برینداربوانی گوندى ئاقدەرە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بە دەستی هێزەئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵات وەبەر لێدان و بێڕێزی کردن بونەوە گەیشتە ۱۳ کەس.
لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ژمارەێیک لەوانە هەناردەی نەخۆشخانەی شارەکانی دە وروبه ر کراون و ژمارەێیکی تریشیان و ترسی ئەوەی قۆڵبەس نەکرێن لە ماڵەکەی خۆیاندا لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە چارەسەری وەردەگرن .
پێویستە باس بکرێت ڕۆژی پێج شەمە ۲٥ ی جۆزەردان ژمارەێیک لە خەڵکی شارستانی تیکاب لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی کار و پیشەێیک لە ناو کانزای تەڵای ئاقدەرە سەردانی ئەو کانزایەیان کردبوو کە ئەو هەوڵەی گوند نشینان کێشایە مانگرتنێکی هێمنانە کە لە گەڵ لێدان بێ ڕێزی پێکردنی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامیدابەرو ڕوو بونەوە .
کانزای تەڵای ئاقدەرە وەکو دووهەمین کانزای تەڵای جوغڕافیای سیاسی ئێران دەناسرێت کە لە ۳۰ کلیومیتری شارستانی تیکاب دایە .
شرکەتی مەعدەنی پویازرکان ئاقدەرە یەکەمین شرکەتی مەعدەنی چالاکە کە لە بواری دەرهێنانى زێڕدا لە ئێران کاردەکات . ئەم شەریکەیە چالاکییەکانی لەساڵی ۱۳۷٥دا دەست پێکردوە ، نوسینگە ى ئەم شەریکەیە لە شاری کەرەجدایە ، هێزی بەرهەمهێنانی ئەم کانزایە لە ساڵدا ۲/۲ دوو تۆن و ۲۰۰ کیلو زێڕە .
هەر لە دەسپێکی کاری ئەو شەریکەوە تاوەکو ئێستا خەسارێکی زۆری بە ژینگە و ئیکولوژی ناوچەکە گەیاندوە و هاووڵاتییانی گوندەکانی دەروبەری ئەم کانزایە هەر لەدەست دانی لەوەڕگاو مەزراکانیان بۆماوەتەوە چونکە بۆ وەبەرهێنانی زێڕ کەرەستەگەلێکی زۆری کیمایی بەکار دەبردرێت کە “پەساب سیانوریک “ی کانزاکە دەبێتە هۆی مرداربوونەوەی ئاژەڵەکان و زەرەر و زیان بە باخ و مەزراکان دەگەیەنرێت لە ڕێگەی بڵاو بونەوە و هەبونی سیانوری زۆرەوە مێوەجات و دەغڵ و دانەکانیان نافرۆشرێت.
هەروەها لە دەروبەر ئەم کانزایە وەک ئەستێرێکی مەزن دروستکراوە بۆ شۆردنەوەی بەردە نەپاڵێوراوەکان کە ئەمەش خۆی ئیکولوژی ناوچەکەی پیس کردوە و ئاوی خواردنەوەی گوندەکانیش لێڵ و ئالودەبوون .
بە وتەی گوند نشینان ئاماری مەرگ و توش بوون بەنەخۆشی گه لى وەک شێرپەنجە و هەوکردنی سیەکان لە ناو گوندنشیناندا زیادی کردوە بە نسبەت گوندەکانی سەرەوەی تیکاب ئەم ڕێژەیە زۆر بەرچاوە.
پێوستە بە بیری بێنینەوە کە نزیک بە ۲٥۰ کەس لە کرێکارانی کانزای ئاقدەرە لە سەرماوەزی ساڵی۹۳دا لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردنیان لە سەرکار لەو کانزایەدا ، گردبونەوەێیکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دابوو کە یەکێک لەو کەسانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو دۆخە کە کارەکەی لە دەستدابوو خۆکوژی کرد .
سیستمی قەزایی بە سکاڵا کردن لە ناڕازییان و بە تۆمەتی نانەوەی ئاڵۆزی و گێرەشێوێنی نزیک بە ۱۷ کەس لە کرێکارانی بە هەبونی تاوان و پێدانی سزا و لێدا و زیندان و غەرامە نەقدی مەحکوم کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان