بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی تاران و وەئەستۆ گرتنی لە لایەن داعشەوە، هێندێک لە بەرپرسانی گرتووخانەی ناوەندی سنە بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی، گیراوانی مەزهەبی بەبێ لەبەرچاوگرتنی جۆری تاوان و سزایان داوەتە بەر پەلامار و لێدان، کە دەتوانرێ ئاماژە بە ۲گیراوی خەڵکی بانە بە نێوەکانی “ئەیوب قادرپەنا” هەواڵنێری پێشووی دەنگ و ڕەنگی بانە و “ئیرشاد فەتاحی” هه ر دو خه لکی شاری “بانه”ی روژهه لاتی کوردستان بکردرێت کە بەتاوانی کوشتن لە زیندان ڕاگیراون.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بیانووی هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش لە تاران دەستی کردووە بە میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە پڕوپاگەندەی بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی شیعە توندئاژۆکانە بۆ سەرکووت کردنی خەڵکی کوردستان و هەر لەو پەیوەندییەدا هەتا ئێستا زیاتر لە ٦۰ کەس لە هاووڵاتیانی کوردیان بە بیانووی پەیوەندییان بە گرووپە سەلەفییەکانەوە، دەستبەسەر کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە زۆر لە کارناسانی بواری سیاسەت پێیانوایە کە بەرپرسانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتە ناوچەییەکانی خۆی، کەڵکی لەو جۆرە خەڵکە وەرگرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان