ئاگرکەوتەوەکانی پارێزگای ئیلام گەیشتە کێڵگە مین ڕێژکراوەکان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە دێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانەی پارێزگای ئیلام کە تا هەنوکەش درێژەیان هەیە ، ئێستە کێڵگە مینڕێژکراوەوەکانی گرتۆتەبەر .
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کە هەوڵێکی جدی لە لایەن دەسگاحکومییەکانەوە بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام و بە تایبەت دارستانەکانی شارستانی گیلانی غەرب بەر دراوە ، ئەنجام نەدراوە و خەڵکی خۆبەخش و ژینگەپارێزان لە سە ئەرکی خۆیان هەستاون بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە .
ئەوەی جێگای سەرنجە فەرمانداری شارستانی گیلانی غەرب لە بڵاوکراوەێیکدا گوتویەتی ، بڵێسەی ئاگرەکە گەیشتوەتە کێڵگە مین ڕێژکراوەکان و ئاگاداری دەدات بە خەڵکی لەوە زیاتر بچنە پێشەوە مەترسی تەقینەوە مین هەیە .
ئەم وتانەی فەرمانداری ئەو شارستانە لە هەلومەرجێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی ئەو شارستانە دڵنیاییان دابویە هاووڵاتیان کە ئەو مەیدانی مین و کێڵگە کشت و کاڵییانە لە مینە چێنراوەکان پاک کراونەتەوە ڕەنگە هەر ئەم چەواشەکردنەی خەڵکیش بێت کە ڕۆژانە خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی مینەچێنراوەکانی شەڕی عێراق و ئێران .

جێگەی باسە دوابەدوای هاتنی وەرزی گەرما و هەبوونی پووش وپڵاش دەرفەتێکی دیکەیە بۆ نەیاران ودەست وپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگر تێبەردانی دارستان ولێرەوارەکان بگاتە ئەوپەڕی خۆی وسالانە بەهەزاران هێکتار بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە بەئەنقەستانە دەسووتێنرێن ودەبن بەپۆلوو وهەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە ۵۷ کارەساتی تەقینەوەی مین ڕووی داوە کەبووە بەهۆی کوژرانی ۱۲کەس وبرینداربوونی ٤۵کەسی دیکە ،جگەلەخەساری ماڵی وترس وسامێکە لەوجوگرافیایەدا خۆی دەسەپێنێ ومەترسیدارتر لەهەر کارەساتێکی دیکەیە وهەروەها قوربانیانیشی تەنیا خەڵکی بێ تاوان وبێ بەرگری وکاسبکاران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان