دارستان ولێرەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیسانەوە سوتێنران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،نیوەڕۆی ئەوڕۆ ۱٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەوەڕگە کەمەربەندی لەدەورووبەری دارستانەکانی “دەلییە” لەنێزیک “سەوڵئاوا”ی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتن وخەسارێکی زۆریان بەرکەوت کەبەهەوڵی هێزی خەڵک پێش بە گەشە وبڵێسەی ئاگرەکە گیرا وکنتڕۆڵ کرا.

جێگەی باسە کەلەم حەوتوویەدا ئەمە چەندەمین ڕووداوی لەم جۆرەیە کەدارستان ولێرەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووتێندرێن وهیچ هەواڵێکی جیدی وپێشگیرانە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر ئەم بابەتە نەدراوە.وئەمەیش لەحاڵێکدایە کەبەپێی زانیارییە بەردەستەکان هێزەکانی سەربە سپای پاسداران ودەست وپێوەندییەکانیان تاوانبارن لەئاگرتێبەردانی ژینگە ولێرەوارو دارستانەکان وڕایان گەیاندووە کەئەم هێزانە بەبیانووی هەبوونی هێزە کوردییەکان لەم ناوچانە دەستیان بەم کارەوە داوە بەڵام بێ خەم لەوەی کە هۆکاری له ناوچوونی جۆرەکانی گیانلەبەران وکێشەی ژینگەیی بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان