بکوژی نامووسی لە مەهاباد ژنێکی ٤۶ ساڵەی کوشت

بکوژی نامووسی لە مەهاباد ژنێکی ٤۶ ساڵەی کوشت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ۸ ی جۆزەردان لەگوندی (خانەگێ) لەپێنج کیلۆمەتری شاری مەهاباد ژنێکی٤۶ ساڵەی کوشت.

بەگۆرەی هەواڵەکە، بکوژەکە بە سازکردنی سناریۆیەکی دزی ئاڵتون ویستی هۆکاری ڕووداوەکە بەدزی نیشان بدات بەڵام پاش ٤ ڕۆژ هێزەکانی پۆلیس لەمەهاباد کەسێک کە دەبێتە برای کووژراوەکە دەسبەسەر دەکەن.
بکوژی ۳۸ساڵ تەمەن، پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ، دانی بەکوشتنی خوشکی ٤۶ ساڵەی خۆیدا هێنا.
فەرمانداری هێزە ئینتیزامییەکان لە مەهاباد بە هەواڵگرییەکانی کوتووە، هۆکاری کوشتنەکە نامووسییە وکەسی دەسبەسەرکراو، دانی پێدا ناوەو بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێ.
بینایەتگەلی نامووسی یان کوشتنی نامووسی بە هاتنە ئارای تووندووتیژی وزۆرجار کوشتنی ژنانی بنەماڵەیەک بەدەستی پیاوانی نێزیک وکەسوکاری دەکوترێ. ئەم ژنانە بەهۆی شەرمساری وبردنی ئابڕووی بنەماڵەکەیان  به هەڵە و ناحەق سزا دەدرێن کە ئاخرین ڕادەی تووندوتیژی ناو بنەماڵەیە و دەوڵەت دەبێ پێشی بگرێ و کاری بە دژی بکا.
هۆی ئەو ڕووداوانە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێ، وەکوو مل نەدان بە هاوسەرگیری زۆرملی،  قوربانی دەسدرێژییەکی جنسی بوون، جوێ بوونەوە تەنانەت لە هاوسەرێکی نەگونجاو وبێڕێز، پێوەندی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر.
بۆئەوەی کەسێک ببێت بە قوربانی کارەساتی نامووسی، تەنیا ئەوەندە بەسە کە شیمانەی ئەوە بکرێت کە ئابڕووی بنەماڵەی بردووە.
بەپێی مادەی ۶۳۰ ی  یاسای سزاکانی ئیسلامی، هەرکات پیاوێک چاوی بەهاوسەرەکەی بکەوێ  کە لە گەڵ پیاوێکی دیکە تێکەڵاوی هەبووە ، زانیاری لە بەردەستدا بێت دەتوانێ هەرئەودەمە ژنەکەی بکوژێ ولەحاڵەتێکدا کەژنەکە (مکرە) بێت،  تەنیا دەتوانێ پیاوەکە بکوژێت. حوکمی لێدان وبریندارکردنیش لەم بابەتەدا هاوشێوەی کوشتنە. بنەمای ئەم بنەچە یاساییە، فتوای مەلاکانی ئایینزای شیعەیە کە پشتبەستوو بە ڕەوایەتگەلێکە لەم بوارەدا. هەڵبەت لەم حاڵەتەدا گەرچی کەسەکە تاوانێکیشی نەکردبێ دەتۆانێ بەو بیانوویە بیکووژێ و ئەو یاسایانە دژی مافی ژنانە وەک ئینسان و دەبێتە هۆی کووشتن و هەروەها زیاد بوونی تووندوتیژی ناو بنەماڵە و ئازاد کردنی بکووژی ژنان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان