بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەوڕۆ پێنج شەممە ۱/۶/۲۰۱۷ کوڕێکی کورد خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی عەبدۆ یەعقوب ۳۳ ساڵ تەمەن ، کە پاش هێرشی داعش بۆسەر ڕۆژئاوا پەنای هێناوەتە ووڵاتی ئەڵمانیا ،لەلایەن دوو موسوڵمانی عەرەبەوە بەبیانووی ئەوەی لەمانگی ڕەمەزان جگەرەی کێشاوە لە شاری دولێندبورگ دەکوژرێت ، بەگوێرەی هەواڵەکە هەردوو کەسی هێرشبەر لەلایەن پولیسەوە دەسبەسەرکراون و بە پێی زانیارییە بەراییەکان هەردوو هێرشبەرەکە خەڵکی پارێزگای لازقییەن لە سوریە .
شایانی باسە عەبدۆ یەعقوب خێزاندارەو خاوەنی دوومنداڵە و منداڵی سێهەمیشیان بەڕێوەیە .
توندی تیژی بەرانبەر بە کوردان بە گشتی نەک هەر لە زێدی خۆیان بەڵکو لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکاش ڕۆی لە زیادییە و ماوەێیک پێش لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک لە پاسەوان و دیپلۆماتەکانی وڵاتی تورکیا هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی کە بە ڕەگەز کورد بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان