بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە موحەمەد نەزەری کە بە دەست نەخۆشی ئازاری دڵ و ئاترۆزی شان و ملەوە دەناڵێنێ و لە دۆخێکی جەستەیی دژواردایە ، لە هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە و پەیوەندی لە گەڵ هەناردەکردی موحەمەد نەزەری بۆ نەخۆشخانە ، گوتویەتی دە بێت فەرمانی هەناردەکردنی ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی کەرەجەوە دەرچێت ، دادگای ئینقلابی کەرەجیش ڕایگەیاندوە دەبێت دادگای ئینقلابی ورمێ لەو پەیوەندییەدا هەنگاو هەڵگرێت و سەیر لەوەدایە دادگای ئینقلابی ورمێش دەڵێت دەبێت دادگای ئینقلابی تاران فەرمانی هەناردەکردنی ئەم زیندانییە نەخۆشە ئەرێنی بکات .
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی و پەککەوتو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج سێ شەمە ۹ی جۆزەردان ۱۳۹٦ ی هەتاوی چوەناو بیست و چوارەمین 24 ساڵی زیندانی کردنییەوە لە گەڵ ئەوەی کە نەخۆشی دڵ و ئاترۆزی شان و ملی هەیە بە هۆی پرۆسەی پڕ لە نەهێنی و شاراوەی دۆسییەکەیەوە تاکو ئیستا لە گەڵ پشووی بە شەرت و مەرج و مەرەخەسی بۆ چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە .
موحەمەد نەزەری لە نامەێیکدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە دەنوسێت ، بە هۆی کێشەی دڵمەوە و بە پێی وتەی بەرپرسی بێهداری زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ، دەبواێیت هەناردەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکردرایەم ، بەڵام دادگا لە هەناردەکردنم خۆی بواردوە و تاوەکو ئیستا هیچ وڵامێکیان پێنەداومەتەوە.
نەزەری لە درێژەی نامەکەیدا دەنوسێت، لەو ساڵانەی ڕابردودا زۆر نامەم بۆ بەرپرس و پلەدارەکانی حاکمییەت نوسیوە بۆ نمونە بەرپرسی گشتی قوەی قەزاییە و دادستانی گشتی وڵات و دادگای مهاباد و تەنانەت وەزیری ئیتلاعاتیشم ئاگادار کردۆتەوە و ویستومە لە ڕێگەی یاساییەوە بەدواداچون بۆ دۆخی دۆسییەکەم بکرێت ، بەڵام هەموی بێ وڵام مانەوە ، تا ئەوەی چەند مانگ پێش لە دوای پێداچوونی بنەماڵەکەم بۆیان دەرکەوتوە هیچ یەک لە نامەکانم نەگەیەندراوەتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان و نامەکانم لە لایەن ئاغای سیگاروئی بەرپرسی ئیجرای ئەحکام ، بە هۆی جۆراوجۆر و نادیار ون کراوە و لەم دوایانەدا لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە ئاگادار کراومەتەوە ، لە لایەن ئاغای سیگاروئیەوە گوم و گۆڕ کراون . هەرچەن بەرپرسانی زیندان فەرمانیان داوە تا کۆپی ئەو نامانە بدەمە دەست بەڵام بەرپرسی ئیجرای ئەحکام (سیگاروئی) ئیزنی ئەوە کارەشی نەداوە و ئەنجامی نەداوە.
موحەمەد نەزەری لە ساڵی ۱۳٥۰ لە شارستانی بۆکان لەدایک بوە لە ساڵی ۱۳۷۳ دا بە تۆمەتی یاریکاری لە گەڵ حیزبێکی سیاسی کوردستاندا دەستبەسەر کراو بە ئێعدام سزا درا . ئەم سزا لە دوای ٥ ساڵ بۆ حەپسی هەتا هەتایی گۆڕدرا . لە دوای پێداچونەوە دووبارە لە ساڵی ۱۳۹۲ دا لە لایەن دادگای ئینقلابی مهابادە وە ئازاد کردنی ئەرێنی کرا بەڵام هێشتا لە زیندانی ڕەجای شاردا حەپس کراوە و لە خەزەڵوەری ۱۳۹٥ دا دادگای ئینقلابەوە لە گەڵ هەناردەکردنی ناوبرا بۆ زیندانی ورمێ هاودەنگی کرا بەڵام ناوەندە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەو بڕیارەی دادگا دژایەتیان کرد .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان