کارمەندێکی دەزگای “مین” هەڵگرتنەوەی سلێمانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی۳۱ مانگی مەی ۲۰۱۷ کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوەی پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان بە ناوی بەختیار کوڕی عێزەدین حەسەن ۲٨ ساڵ تەمەن  و هاووڵاتی شاری سلێمانی  لە کاتی پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتەنەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و  عێراق لە چیای حەسەن بەگ سەربەقەزای سۆران ، مینێک بە ڕوویدا دەتەقێتەوە گیانی لە دەستدەدات.

شایانی باسە لە دوای تەواو بوونی شەڕی ئێران و عێراق بۆ ماوەی نزیک بە ۳ دەیە هێشتا مینە بەجێماۆەکانی هەردوو حکومەت و ئەرتەشی ئێران و عێراق لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان ڕۆژانە قوربانی دەگرێ و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکانی جیهانیش لە ئاست ئەم هەموە قوربانییە بێدەنگییان هەڵبژاردوە و هەوڵێکی جدی بۆ پاککردنەوەی کێڵگە مێنڕێژکراوەکان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ئارا نییە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان