خۆکوژی کچێکی تەمەن ۱۷ساڵ لەشاری “پیرانشار” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛دوێنێ دووشەممە کچێکی تەمەن ۱۷ساڵ بەناوی “کانی” ونازناوی سارا ئاکفوودە ،کچی سەید ئیبراهیم ئاکفوودە لەپیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی پەت هەڵخستنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو دوێنێ شەو لەگەڵ بنەماڵەکەی تا درەنگانی شەو لەدەرەوە دەبن،پاش گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ناوبراو لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی دەکات و لەبەرەبەیاندا خۆی هەڵدەواسێ،

جێی ئاماژەیە باوک ودایکی ناوبراو لەبنەڕەتەدا خەڵکی مەهابادن و باوکی ساڵانێکی دوورو درێژ مامۆستای قوتابخانە دەبێ تائەودەمی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر وڕاپێچی زیندان دەکرێ وپاش ساڵانێکی دوورودرێژ لەزیندان ئازاد دەکرێ ولەسەر کاریش دەردەکرێ. تائێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچه کوردە نەزانراوە.

ئەمە لە کاتێکدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی خۆکوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو گەنجاندا بە تایبەت کچان پەرە دەسێنێت و بێ گۆمان نەوی نوێ کە بەرهەمی کاریگەری سیستەمی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ژیانی گەنجاندا و بە تایبەت گەنجانی کورد پیشاندەدات و ڕێژەی خۆکوژیەکانی زۆرتر کردوە .

 

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان