بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، گەنجێک بە ناوی مجتەبا سەیدی کوڕی عەلی ئەکبەر دانیشتوی شارستانی کامێران بە خواردنی حەب خۆکوژی کردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکە و بە گوتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی قوربانی لە چەندڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هاتە ئاراوە کە موجتەبا کوژراوە بەڵام لە دوای ڕوون بونەوە دەرکەوتوە ئەو گەنجە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە خۆی کوشتوە .
لە لاێیکی ترەوە لە شاری کرماشان خوێندکارێکی دوکتورای فیزیک بە ناوی پویا ڕەمەزانی و ۲۹ ساڵ تەمەن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە .
لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەوە سێهەمین گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوژیان داوە و بونەتەقوربانی کێشەکۆمەڵایەتیی و هەژاری و دەستکورتییەکان کە بەرۆکی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان