بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم ۱۷بەندکراوی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەزیندانی ورمێ کەخوازیاری لەبەرچاوگرتنی جوێ کردنەوەی بنەچەی تاوانەکان بوون لەم زیندانەدا لەم ڕۆژانەی دواییدا پاش بێ ئەنجام بوونی داواکاری ودەربڕینی بیروڕای خۆیان لەگەڵ بەرپرسانی زیندان کەهەر بەو هۆیەوە لەلایەن بەرپرسانەوە بەشێوەی تەمبێی لەنێو بەندەکانی تردا پەرش وبڵاویان کردنەوە،دەستیان داوەتە مانگرتنی بەکۆمەڵ،،تەنانەت ئەو کەسانەی کەبەڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان دەناسران کەوتنە بەر لێدان وسوکایەتی پێکردن.هەروەها پێوەندیشیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پچڕاوە ولەپێڕاگەیشتنی پزیشکیش کەبەهۆی لێدانەوە خەساریان بەرکەوتووە بێ بەش کراون.
جێگەی باسە ڕۆژی چوارشەممە گرووپێکی ۱۷ کەسی بەندکراو کەبەتۆمەتگەلی ئەمنییەتی وباگراوەندی ئیسلامیانە لەبەندەکانی ۳و٤ی ئەم زیندانە دابەش کرابوون دوابەدوای بەڕێوەچوونی بنەچەی جوێکردنەوەی تاوانەکان وگواستنەوەیان بۆبەندی ۱۲ کە تایبەت بە زیندانیانی بیروباوەڕییە دەستیان داوەتە مانگرتن.
لەو ۵ کەسەی کە لێدانیان بەرکەوتووە نێوی ۳کەسیان بەم جۆرەیە ؛ئیبراهیم غوڵامی،یوسف قاسم پوورو عەبدووڵا جەم، خەڵکی مەهاباد،هەروەها عەبدولخالق محەممەد زادە خەڵکی مەهاباد ومەنسوور چوپانی خەڵکی بۆکان بڕیاربوو بدرێنە بەندی (نظام) بەڵام بێ سەروشوێن کراون وشوێنی ڕاگیرانەکەیان نادیارە،
هاوکات لەگەڵ مانگرتنی ئەم زیندانییانە زیندانییەکی ئاساییش بەناوی ئەمیر ڕەزا جەباری لەڕۆژی هەینییەوە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.ناوبراو پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆکراوە ودڵی بەباتری کار دەکاتبەو هۆیەوە ئازار دەچێژێ،وتەنیا داواکاریشی لەهەمبەر پێڕاگەیشتنی پزیشکی وگواستنەەی بۆدەرەوەی زیندانە بۆچارەسەری،کەبایەخی پێنادرێ وتەنانەت داوای بەرتیلیشی لێدەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان