کۆڵبەرانی سەرشیوی سەقز دەدرێنە بەر دەستڕێژ و بریندار و دەستبەسەر دەکرێن 

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە شەوی ٥ی جۆزەردانی ۹٦ی هەتاوی لە پشت ئاوایی “کۆنی سێف سەربەناوچەی سەرشیوی سەقز” هێزی ئینتزامی پاسگای “بەستام” لە بۆسەێیکدا کۆڵبەران دەداتە بەر دەستڕێژ و کەسێک بەناوی “موحەمەد دەرەتفێیی” بریندار دەکەن و کۆڵبەرێکیش دەستبەسەر دەکەن. جگە لەوەش چەن ئەسپی کۆڵبەرانیش دەکوژن . بە پێی هەواڵەکان کەسی بریندار هەناردەی نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان کراوە .

لە لاێیکی ترەوە سێ شەو بەڕێ لە دەوروبەری ئاوایی “میشیاوی مامۆستاشێخ قادر” لە ناوچەی سەرشیوی بانە دوو کۆڵبەری تر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بریندار دەکرێن .

لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە تا ئێستا ٥ کۆڵبەر بریندار بووە و کۆڵبەرێکیش گیانی لە دەست داوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان